صفحه اصلی تماس با ما عناوین مطالب پروفایل قالب سبز | ||
|
ڕۆژ لە ئاسمانا زۆر شت ئەبینێت بێشک ئەبینێت دارەبەڕووەکان شقارتەی قین و نەفرەتی کام کەس ئاگریان ئەدا و گیانیان ئەسێنێت
بێشک ئەبینێت کێ شەق هەڵئەدات لەو دەسفرۆشەی وا بیری بە لای نانە و نەمردن گەرچی جارجاریش بە لای خۆکوشتن!
بێشک ئەبینێت ئەسرینەکانی کچێکی هەژار لە نێو ژوورەکەی جەنابی بەرپرس - دەم بە پێکەنین! - بێکەس و تەنیا چۆن ئەڕژێنە خوار
بێشک ئەبینێت هەزاران ژیان وەک پەڵگ هەڵوەران لە پەنای دەرکی نەخۆشخانەکان یان نەخۆشخانەی بێ دەوا و دەرمان لە بوومەلەرزە، تەسادوف، برسان!
بێشک ئەبینێت حەشارگەی قووڵی گەنجینەی دزراو بێشک ئەبیسێت هاوار و ناڵەی خاکی فرۆشراو ئاوی دەرکراو
ڕۆژ لە ئاسمانا زۆر شت ئەبینێت تەنانەت شەویش لە ئاوێنەی مانگ
پرسیت ئەمانەم چۆن پێزانیوە؟! ئەزانم ئەڵێی خێرا کە ماندووم سەیر نیە چوون ڕۆژ نامەی بۆ ناردووم..!
عەزیزم بەڵام بێگاڵتە و جەفەنگ ڕۆژ هەر کەسێکە وا ورد ئەبینێت هەم ورد ئەبیسێت هەم ورد ئەنووسێت بۆ وەڵاتەکەی ویژدان وریایە ئەگەرچی هەزار کۆسپی لە ڕێ بێت بۆ نان و بۆ گیان مرۆڤایەتی ناگرێ بە کایە بێشک بزانە پێنووسی دەستی نرخەکەی واتە نرخی سەربەستی..
نظرات شما عزیزان: برچسبها: ڕۆژنامەوانی شیعر [ شنبه 30 تير 1397
] [ ] [ شایان مهرستا (شب) ] |
|